ورد و درشتی بەئامانج گیرانی ئۆتۆمبێلەکەی سنووری سلێمانی
کەمێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێک لە سنووری سلێمانی کرایە ئامانج و بەم هۆیەوە 2 سەرنشین گیانیان لەدەستدا
کەمێک لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێک لە سنووری سلێمانی کرایە ئامانج و بەم هۆیەوە 2 سەرنشین گیانیان لەدەستدا، پایتەخت وردەکاری تەواوەتی ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات.
بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لە نێوان بازگەی کەڵەوانان و ناحیەی پیرەمەگروون بەدیاریکراوی لە نزیک گوندی حەسەن تەپە بووە، کە ئۆئۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆز گریگرتووە.
بەگووتەی بەکر عەبدولکەریم، ئۆتۆمبێلەکە پڕ بووە لە چەک و تەقەمەنی و 2 سەرنشینی تێدا بووە یەکێکیان لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە، کامەران عوسمان بەرپرسی تیمی کوردستانی رێکخراوی (سی پی تی) ئەمریکی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن درۆنێکی نەناسراوەوە بە ئامانجگیراوە و قوربانییەکان هەڵگری ناسنامەی ئێرانین.
بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون جەخت لەوەدەکاتەوە، دیار نییە کە ئۆتۆمبێلەکە بە ئامانج گیرابێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
عەقید کارزان شێرکۆ، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ڕووداوێکی ئاسایی هاتووچۆ بووە نەک بەئامانجگرتن.