بەم ڕەمەزانە 3 کەس کەوتنە نێو گۆمێکەوە و گیانیان لەدەستدا
دوای ئەوەی خێزانێک بە ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتنە نێو گۆمێکەوە و 3 کەسییان گیانیان لەدەستدا
دوای ئەوەی خێزانێک بە ئۆتۆمبێلەکەیان کەوتنە نێو گۆمێکەوە و 3 کەسییان گیانیان لەدەستدا، پایتەخت میدیا وردەکاری ڕووداوەکە ئاشکرا دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان - زەڕایەن، بەدیاریکراوی لە نزیک گوندی بیرکێ، ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو گۆمێکی نزیک ڕێگەکە و بەم هۆیەوە 2 کەسی نێو یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
کەمێک لەمەوبەر جاسم عەلی خان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە 4 کەسی تێدا بووە و 3 کەسیان ئەندامی یەک خێزانن کە (باوک و دایک و کچەکەیان) لەگەڵ خوشکێکی ژنەکە بوون.
جاسم عەلی خان ئاماژەی بەوە کرد، ئەو 3 کەسەی گیانیان لەدەستداوە، ژن و مێردێک و خوشکێکی ژنەکە بوون، چوارەم کەسیان منداڵێکە و تەندروستی باشە.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان جەختی لەوەکردەوە، قوربانیەکان دانیشتوی قەزای کەلارن، لە شاری سلێمانیەوە بۆ کەلار گەڕاونەتەوە.