پایتەخت

گوتەبێژی دەروازی حاجی ئۆمەران بۆ پایتەخت: هاتووچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕادەگیرێت

گوتەبێژی دەروازی حاجی ئۆمەران بۆ پایتەخت: هاتووچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕادەگیرێت
کورتە

هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتی گەشتیارانی عێراق بۆ وڵاتی ئێران ڕادەگیرێت

هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتی گەشتیارانی عێراق بۆ وڵاتی ئێران ڕادەگیرێت، گوتەبێژی دەروازی حاجی ئۆمەران هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

 

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقى ئاگادار دەکاتەوە، کە ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بە رێگەی دەروازەکەیان سەردانی وەڵاتی ئێران بکەن، لە رێکەوتی 1ـی 3ـی 2026 بە دواوە هاتووچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕادەگیرێت.

 

سیروان بارزانی، گوتەبێژی دەروازی حاجی ئۆمەران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هۆکاری ڕاگرتنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە مەبەستی دانانی رێکار و میکانیزمی گونجاو و رێکخستنی کاروبارەکان و جێبەجێ کردنی رێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانە.

 

سیروان بارزانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هاتووچۆ ئاماژەی بەوە کرد، وادەیەکی دیاری کراو نییە و لە کاتی رێکخستن و دووبارە هاتووچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە ئاگاداری گەشتیارانی دەکەنەوە.

18 شوبات 2026 19:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026