پایتەخت

وەزارەتی ناوخۆ: ئێستا دەتوانیت مۆڵەتی شۆفێریت بەشێوەی دیجیتاڵی ببینیت

وەزارەتی ناوخۆ: ئێستا دەتوانیت مۆڵەتی شۆفێریت بەشێوەی دیجیتاڵی ببینیت
کورتە

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بە ئەلیکترۆنییکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان، ئەپڵیکەیشنی KRDPass کە ئێستا لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکو دەروازەی ئەلیکترۆنی هاووڵاتییانی کوردستان بەردەستە.

حکومەتی هەرێم ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شوفێری دیجیتاڵی دەتوانن کۆپی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەپڵیکەیشنی KRDPass ببین؛ لەمەودوا دەتوانن لە مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ کۆپی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەیان پیشان بدەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شوفێری دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەپڵیکەیشنی KRDPass ببینن. هەموو وردەکارییەکانی مۆڵەتی شوفێری و کۆپییەکی دیجیتاڵی کەوتووەتەوە بەردەست شوفێران.


وەزارەتەکە بۆ بینینی مۆڵەتی شۆفێرییان ڕێنمایی شۆفێران دەکات، ئەپڵیکەیشنەکە بکەنە و وەشانی نوێی دابەزێنن (ئەپدەیتی بکەن). دواتر لە بەشی جزدان دەتوانن مۆڵەتەکەیان ببینن.

هاوکات لەمەودوا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شوفێریت لەلا نەبوو، لە کاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ، دەتوانن کۆپی دیجیتاڵی مۆڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژەبۆکراو پیشان بدەن و بێ کێشە تێپەڕ بن.

18 شوبات 2026 09:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026