پەیامی مەسرور بارزانی بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان
کورتە
سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانان دەکات
دوای دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانان دەکات.
کەمێک لەمەوبەر سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە، بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هیوادارە مانگی ڕەمەزان مانگی خێر و خۆشی و ئاشتیی و بەخشندەیی بێت.
لە کۆتایی پەیامەکەی مەسرور بارزانی هاتووە: "لە خودای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەک قبووڵ بکات".