پایتەخت

سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە

سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە
کورتە

سبەی لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە

 

بە پشت بەستن بە بەڵگەکانی لیژنەی باڵای بینینی مانگ سبەی لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

 

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە پشت بەستن بە بەڵگەکان دەرکەوت کە مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بیندراوە.

 

وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوە کرد، سبەی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە دەبێت لە هەرێمی کوردستان.

 

عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندبوو، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بڕیار لە هەرێمی کوردستانە نەک وەقفی سوننەی عێراق و سعودییە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، وڵاتانی ئێران، تورکیا، عوممان، سەنگافور، ئوسترالیا و مالیزیا ڕۆژی پێنجشەممەییان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کردووە.

17 شوبات 2026 19:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026