پایتەخت

ئومێد خۆشناو: سبەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ خاوەنی ئەو چێشتخانەیە دەکرێت کە زمانی کوردی قەدەغە کرد بوو

ئومێد خۆشناو: سبەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ خاوەنی ئەو چێشتخانەیە دەکرێت کە زمانی کوردی قەدەغە کرد بوو
کورتە

دوای بەدواداچوونی پایتەخت میدیا پارێزگاری هەولێر بڕیاریداوە، سبەی خاوەنی چێشتخانەیەک لێپرسینەوەی لەگەڵ دا بکرێت

دوای بەدواداچوونەکەی پایتەخت میدیا، خاوەنی ئەو چێشتخانەیەی زمانی کوردی قەدەغەکرد لێپرسینەوەی لەگەڵ دا دەکرێت.

 

دوای ئەوەی شۆفێرێکی دیلڤەری دەچێتە نێو چێشتخانەیەکی شاری هەولێر بۆ گەیاندنی خواردنی داواکراوەکەی، کارمەندانی چێشتخانەکە بە شۆفێری دلیڤەرییەکەیان گووتوە دەبێت بە عەرەبی قسە بکەیت دواتر خواردنی داواکراوت پێ دەدەین بۆ گەیاندن.

 

ڕۆژی 14ـی 2ـی 2026، موستەفا تێسلا، کارمەندی دیلڤەری لەسەر قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە چێشتخانەکە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند: "کارمەندی چێشتخانەکە 6 جار دووبارە کردەوە کە بە عەرەبی قسە بکەم، داوای لێبووردنی نەکرد و سوکایەتی پێکردم".

 

ئەمڕۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، چێشتخانەکە بەهۆی قەدەغەکردنی زمانی عەرەبی لە دوای نێوەڕۆوە تا درەنگانی شەو داخراوە.

 

دوای بەدواداچوونی پایتەخت میدیا پارێزگاری هەولێر بڕیاریداوە، سبەی خاوەنی چێشتخانەکە لێپرسینەوەی لەگەڵ دا بکرێت.

16 شوبات 2026 23:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026