پایتەخت

کێشەی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەرکرا

کێشەی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەرکرا
کورتە

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەرکرا

 

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کێشەی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەرکرا، وەزارەتی ئەوقاف وردەکاری زیاتر دەخاتەڕوو.

 

 کۆبوونەوەی ھاوبەش لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لە نێوان، وەزیری ئەوقاف، وەزیری خوێندنی باڵا، وەزیری پەروەدە، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکوەزیران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وەرگرتنی قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی لەزانکۆکان بەڕێوەچوو.

 

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی ئەوقاف بڵاویکردەوە، دوای ھەڵسەنگاندنی گشتی بڕیاردرا بە وەرگرتنی قوتابییانی قوتابخانەکانی خوێندنی ئیسلامی سەر بەوەزارەتی ئەوقاف.

 

هاوکات، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری وەرگرتنی قوتابییان ڕاگەیاند، کە تیایدا 165 قوتابی خوێندنی ئیسلامی لەزانکۆکانی کوردستان وەرگیران.

16 شوبات 2026 21:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026