منداڵێک کەوتە نێو حەوزی ماڵەکەیان و خنکا
ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێک لە سنووری قەزای شەقڵاوە کەوتە نێو حەوزی ماڵەکەیان و خنکا
ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێک لە سنووری قەزای شەقڵاوە کەوتە نێو حەوزی ماڵەکەیان و خنکا.
کەمێک لەمەوبەر محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە بە پایتەخت میدیا ڕاگەیاند، منداڵێک بەناوی 'محەممەد قەعتان' تەمەن 5 ساڵان بە رەگەز عەرەب کەوتووەتە نێو حەوزی ئاوی ماڵەکەیان و بەم هۆیەوە گیانی لە دەستدا.
محەمەد ئامۆکەیی باسی لەوە کرد، ڕووداوەکە لە گوندی سیساوەی سەر بە ناحیەی باسرمە بووە، لە ئێستادا تەرمەکەی بردراوەتە نەخۆشخانەی هەریرە.
بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە بە پایتەخت میدیای گووت: "هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە، پاش کەمێکی تر تەرمەکەی دەگوازرێتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر".