پایتەخت

لە مانگی ڕەمەزاندا فرۆشتنی شەربەت قەدەغەکرا

لە مانگی ڕەمەزاندا فرۆشتنی شەربەت قەدەغەکرا
کورتە

لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان فرۆشتنی شەربەتی دروستکراوی ماڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە بۆ مانگی ڕەمەزان قەدەغەکرا

لە قەزایەکی هەرێمی کوردستان فرۆشتنی شەربەتی دروستکراوی ماڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە بۆ مانگی ڕەمەزان قەدەغەکرا، پایتەخت هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی کۆیە بڵاویکردەوە، بۆ مانگی ڕەمەزان فرۆشتنی شەربەتی دروستکراوی خۆماڵی قەدەغەکرا، تەنیا ڕێگە پێدراوە لە ساردەمەنیەکان بفرۆشرێت کە مۆڵەتی تەندروستیان هەیە لەهیچ شوێنێک و فرۆشگایەکی تر ڕێگە پێدراو نییە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە د.محەممەد فەرمان، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە هۆکاری قەدەغەکردنی شەربەتی دروستکراو بۆ پایتەخت میدیای ئاشکرا دەکات، ئەو شەربەتە دروستکراوانە سەرچاوەکانی نەزاندراون و لە کارگەی بێ مۆڵەت دروست دەکرێن و دەبێتە مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان.

 

د.محەممەد فەرمان جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەو دەبە پلاستیکانەی بۆ شەربەتی دروستکراو بەکاردەهێندرێن نازانن کە شیاوە یاخود نا، هەروەها زۆربەی کات فرۆشتنەکەیان  لەسەر شۆستە و شەقامە و خۆر لێی دەدات.

 

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هەموو ئەو هۆکارانە وایکردووە کە نایانەوێت مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتییان دروست ببێت و بڕیاری قەدەغەکردنەکەیان داوە.

16 شوبات 2026 19:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026