پایتەخت

بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دەدرێت

بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دەدرێت
کورتە

پایتەخت میدیا سەبارەت بە کەمکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بەدواداچوونی کردووە

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی ماوەی وانەکان بۆ مانگی ڕەمەزان، پایتەخت میدیا سەبارەت بە کەمکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بەدواداچوونی کردووە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە د.یۆهان عوسمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بە پایتەخت میدیای رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێکیان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە کەمکردنەوەی کاتی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بەدەست نەگەیشتووە.

 

وەزارەتی پەروەردە بۆ مانگی ڕەمەزان بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی وانەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان) جگە لە (قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان) بۆ ماوەی 35 خولەک واتا ( هەر وانەیەک 5 خولەک کەم کراوەتەوە).

 

لەمبارەیەوە عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بۆ بڕیارێکی لەم شێوەیە چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.


 
د.یۆهان عوسمان دووپاتی کردەوە، ڕۆژی چوارشممە ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیار لە کەمکردنەوەی کاتی دەوامی زانکۆ بۆ مانگی ڕەمەزان دەدات.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان دەوامی سەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک کەم دەکاتەوە.

16 شوبات 2026 19:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026