نەتەنیاهوو: هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران مەرجی سەرەکی ڕێكکەوتنە
هەرچەندە بنیامین نەتەنیاهوو گومانی لە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە، بەڵام ژمارەیەک خاڵ دەکاتە مەرجی سەرەکی ڕێككەوتن.
ئێران و ئەمریکا بۆ جاری دووەم بۆ دانووستان لەسەر پرسی ئەتۆم کۆدەبنەوە و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێداگری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەتۆم دەکات، ئێرانیش تا ئێستا بانگەشەی ڕەتکردنەوەی دەکات.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسی ساڵانەی ڕێکخراوە سەرەکییەکانی جووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، گومانی لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە، بەڵام هەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردووەتەوە، هەر ڕێککەوتنێک بکرێت، دەبێت هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانی تێدا بێت و لەگەڵ چەند خاڵێکی دیکە:
یەکەم: دەبێت سەرجەم یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران بچێتەوە دەرەوە.
دووەم: نابێت ئێران خاوەنی توانای پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، واتە نەک تەنیا وەستاندنی پڕۆسەی پیتاندن، بەڵکو دەبێت ژێرخان و ئەو پێداویستییانەی یارمەتیدەری پیتاندنی یۆرانیۆمن، لە ئێران نەمێنن.
سێیەم: "دەبێت کێشەی بەرنامەی مووشەی ئێران چارەسەر بکرێت." کە پێشووتر ئیسرائیل داوا هەڵوەشاندنەوەی ئەم بەرنامەیەشی کردبوو.
قسەکانی نەتەنیاهوو لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەەووەی ئێران بەرەوە جنێفی سویسرا بەڕێکەوت و وابریارە ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم دانووستان لەسەر پرسی ئەتۆم لەهەڵ شاندی ئەمریکادا بکات.
هەفتەی ڕابردوو عەباس عێراقچی لەسەر مەرجەکانی ڕێککەوتن ڕایگەیاند، پێویسته ئهمریكا دان به مافی تاران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆمدا بنێت، ئهمهش لهپێناو سەرکەوتنی زیاتری دانوستانە ئەتۆمییەکان. تاران ناتوانێت قەدەغەکردنی تەواوەتی پیتاندنی یۆرانیۆم قبووڵ بکات. پێویسته سهرنجیان زیاتر لهسهر ئهو گفتوگۆیانه بێت، كه پیتاندن لە ناوخۆی ئێران قبووڵ دهكات، چونكه ئهمه ئاشتی زیاتر بهدی دههێنێت.