Banner
پایتەخت

کوردستان فاوندەیشن بەشداری لە مەراسێمی خەڵاتی شا حەمەد کرد

کوردستان فاوندەیشن بەشداری لە مەراسێمی خەڵاتی شا حەمەد کرد
کورتە

کوردستان فاوندەیشن لە شانشینی بەحرەین بەشداریی لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی 'شا حەمەد بۆ بەهێزکردنی گەنجان کرد

 

بەڕێوەبەری کوردستان فاوندەیشن وەک ئەندامی لیژنەی دادوەریی بۆ هەڵسەنگاندنی داواکارییەکانی خەڵاتی شا حەمەد لە بەحرین دیاریکرا.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە کوردستان فاوندەیشن لە شانشینی بەحرەین بەشداریی لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی 'شا حەمەد بۆ بەهێزکردنی گەنجان بە ئاراستەی بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام' کرد. 

 

د. یارا بەرزنجی، بەڕێوەبەری کوردستان فاوندەیشن وەک ئەندامی لیژنەی دادوەریی بۆ هەڵسەنگاندنی داواکارییەکانی خەڵاتەکە لە سەرتاسەری جیهان دەستنیشانکرابوو، لە مەراسیمەکەدا، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سەرکەوتووە یەکەمەکان لەسەر ئاستە جیاوازەکاندا. 

 

بەڕێوەبەری کوردستان فاوندەیشن هاوشانی، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری گەنجان لە ئیمارات، و وەزیری کشتوکاڵ لە جەزائیر بەشدار بوو.

 

خەڵاتی شا حەمەد بۆ بەهێزکردنی گەنجانە دەسپێشخەرییەکی جیهانیی شانشینی بەحرەینە و ئامانج لێی دروستکردنی گۆڕانکارییە ئەرێنی و کاریگەرەکاندا.

15 شوبات 2026 23:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026