پایتەخت

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەکرد

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێی بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەکرد
کورتە

لەمەودوا شۆفێران لە ماڵەکەی خۆیان مۆڵەت نوێ دەکەنەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی شۆفێران دەرکرد.

وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، خزمەتیكی نوێ خرایە بەردەم شوفێران، بە مەبەستی كارئاسانی و زووتر راییكردنی مامەڵەكان لەمەودوا نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەکرێت بە ئەلکترۆنی.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوە کرد، لە ئێستادا پۆرتاڵی نوێكردنەوە و پێدانەوەی مۆڵەتی شۆفێری كارایە، هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی پۆرتاڵەوە لە ماڵەوە زانیارییە كەسییەكانی خۆی و زانیارییەكانی سەر مۆڵەتی شۆفێرییەكەی پڕ بكاتەوە، پێش ئەوەی سەردانی هۆبەی مۆڵەت بكات.

ئەمە لەکاتێکدایە، جێبەجێكردنی ئەم هەنگاوانە وا دەكات شۆفێران بەزووترین کات مۆڵەتی شۆفێرییەکەی وەربگرێتەوە.

13 شوبات 2026 23:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026