پایتەخت

مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان لە هەژماری من پڕنەکردووەتەوە دابەش ناکرێت

مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان لە هەژماری من پڕنەکردووەتەوە دابەش ناکرێت
کورتە

وەزارەتی دارایی لە کۆتایی دا بڕیارەکەی جێبەجێکرد، مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران دابەش ناکات

وەزارەتی دارایی هۆشداری دەداتە ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا فۆڕمی 'هەژماری من'ـیان پڕ نەکردووەتەوە، ئاماژە بە دابەش نەکردنی مووچەکانیان دەکات.

کەمێک لەمەوبەر بەڕێوبەرایەتی گشتیی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت، کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

وەزارەتی دارایی جەختی لەوە کردەوە، ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە سبەی دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە، تەنیا مووچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج ناکرێت، کە تا ئێستا فۆڕمی 'هەژماری من'ـیان پڕنەکردووەتەوە یاخود کارتی بانکیان تەواو بووەو کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووری لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووەوە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردبوویەوە، کە پێویستە فۆڕمی 'هەژماری من' پڕبکەنەوە ئەگەر نا مووچەکانیان وەرناگرن.

13 شوبات 2026 21:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026