پایتەخت

فەرمانبەرەکەی کارەبای ڕاپەڕین نادرێتە دادگە

فەرمانبەرەکەی کارەبای ڕاپەڕین نادرێتە دادگە
کورتە

دوای بڵابوونەوەی دەنگۆی سزادانی فەرمانبەرێکی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدرێت

دوای ئەوەی فەرمانبەرێکی کارەبای ڕاپەڕین لەسەر هاتنەوەی پارەی کارەبا قسەی بۆ میدیاکان کردبوو، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ڕاپەڕین رەتی دەکاتەوە ئەو فەرمانبەرە بداتە دادگە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، ئەو بابەتە هەڵە تێگەیشتنێک لەڕای گشتیدا پەیدابووە، ئەمڕۆ ئەو فەرمانبەرە بانگکراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەمەبەستی لێتێگەیشتن پێی گوتراوە کە لێژنەیەک لەسەری پێک دەهێنرێت و پێویستە بەڵگەکانی ئامادە بکات کە لێدوانی لەسەرداوەن تا ڕاستی و دروستی ئاشکرا بکرێت.

کارەبای ڕاپەڕین لەسەر دادگەیی کردنی فەرمانبەرەکە گووتی: "هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە و تا ئێستا لیژنە پێکنەهێنراوە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەش دەرنەچووە، تابریار بدرێت بدرێتە دادگە یان کۆتایی بەبابەتەکە بهێنرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە فەرمانبەرێکی کارەبا لێدوانی بۆ چەند کەناڵێک داوە لەسەر ئەو پارەیەی لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ هاوبەشانی کارەبا هاتووەتەوە و دەنگۆی سزا دانی ئەو فەرمانبەرە بڵاوکرایەوە.

12 شوبات 2026 22:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026