پایتەخت

وەزارەتی دارایی لەسەر بڕینی 36 ملیار دینارەکە ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی لەسەر بڕینی 36 ملیار دینارەکە ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە
کورتە

وەزارەتی دارایی نووسراوی خەرجکردنی 39 ملیار دینارەکەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە

وەزارەتی دارایی لەسەر بەخشینەوەی تۆمەت بەنیازە هەموو ئەو لایەنانە بداتە دادگە و بۆ خەرجکردنی 36 ملیار دینارەکە نووسراویان بۆ بەغدا ناردووە.

 

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، وەزارەت بەدواداچوون بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی خۆی دەزانێت، بۆیە ئەمڕۆ نووسراوی دووەمیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە و داوای خەرجکردنی 36,360,864,85 دینارییان کردووە وەک تەواوکاری تەمویلی مووچە و شایستەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی کانوونی دووەم.

 

وەزارەتی دارایی لەسەر  ببەخشینەوەی تۆمەت و هێرشکردنە سەر وەزارەتەکەیان دەڵێت: "چاوەڕێ بن ڕووبەڕووی دادگا ببنەوە لە پێناو سەلماندنی ڕاستییەکان".

 

ڕۆژی 10ـی 2ـی 2026، وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەمویلی مووچەی مانگی 1ـی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بەڵام بڕی 36 ملیار دیناری لە تەمویلی مووچەی ئەو مانگە بڕاوە و بەغدا ڕەوانەی نەکردووە.


 
وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی لێبڕینەکە دەڵێت: "خانەنشین هەیە 12 مووچەی وەرنەگرتووە بەڵام تەنها یەک مووچەی بۆ هاتووە، کەمئەندامانی سەنگەر پێویست بوو 2 مووچە وەربگرن یەکێكیان مووچەی مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بەڵام تەنها 1 مووچەیان بۆ هاتووە".

12 شوبات 2026 20:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026