مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
دوای دوو ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی یەک، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی ڕادەگەیەنێت.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە 14ـی 2ـی 2026، مووچەی مانگی 1ـی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، لە هەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی 1ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای 1ـی 7ـی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.