گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: ژنێک کوژرا و ئاسەواری فیشەکی پێوەیە
ژنێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی کوژرا و تاوانباریش تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.
کەمێک لەمەوبەر بەهۆکارێکی نادیار ژنێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی کوژرا، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.
ئاری لەتیف، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ژنێک لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی 'گوڵی شار' لە سلێمانی کوژرا کە ئاسەواری فیشەکی پێوەیە و پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار ئاماژەی بەوەدا، تاوەکو ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە.
ئاری لەتیف جەختی لەوەکردەوە، ناسنامەی ئەو ژنە ئاشکرا نەکراوە کە دەڵێن خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.