وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاری هاوپەیمانان دابەش دەکرێت
وەزارەتی پێشمەرگە رایەگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى یەکی ساڵی 2026 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و رۆژی شەممە دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، وەزارەتی پێشمەرگە وادەی دابەشکردنەکە ئاشکرا دەکات.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 1ـی ساڵی 2026 خرایە سەرهەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان ژمێریارى سەربازى رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجامدراون.
وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەوەکردەوە، رۆژی شەممە 14ـی 2ـی 2026 هاوکارییەکان بەسەر هێزەکانەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.