پایتەخت

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لە کۆریای باشوور باڵەخانەمان بۆ فرۆشتن نییە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: لە کۆریای باشوور باڵەخانەمان بۆ فرۆشتن نییە
کورتە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەنگۆی فرۆشتنی باڵەخانەیەکی سەر بە باڵیۆزخانەی عێراق لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: "تەنانەت بە 'کرێ' لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەکەمانین."

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەنگۆی فرۆشتنی باڵەخانە لە کۆریای باشوور ڕەت دەکاتەوە و داواش لە میدیاکان دەکات، پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەبارەی دامەزراوەکانی حکومەت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتەوە سەر دەنگۆی بڵاوبوونەوەی فرۆشتنی باڵەخانەیەکی  باڵیۆزخانەی عێراق لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور و دەڵێت: "عێراق خاوەنی هیچ باڵەخانەیکی باڵیۆزخانە یان شوێنی نیشتەجێبوون لە کۆماری کۆریای باشوور نییە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەوان خاوەنی هیچ باڵەخانەیەک یان شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزخانە نین لە کۆماری کۆریای باشوور، باڵیۆزخانەکە بارەگاکانی بە گوێرەی گرێبەستە سەرەکییەکانی پەسەندکراو (کرێ) لە وڵاتەکە بەڕێوەدەبات،. ئەمەش هاوشێوەی زۆربەی نێردراوەکانی دیکەی دەوڵەت و بەپێی یاسا کارگێڕی و ڕێکخراوەییەکان کە لە کاری دیپلۆماسیدا جێبەجێ دەکرێن.



لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە، ئەوەی باس لە فرۆشتنی باڵەخانەیەکی دەوڵەتی عێراق کراوە ڕاست نییە و هیچ بنەمایەکی نییە.

وەزارەتی دەرەوە عێراق داوای لە میدیاکان دەکات پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەیوەست بە دامەزراوەکانی دەوڵەت، بۆ ئەوەی خۆیان لە بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵە بەدوور بگرن.


12 شوبات 2026 10:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026