پایتەخت

نەتەوە یەكگرتووەكان: ئەحمەد شەرع و دوو وەزیری ڕووبەڕووی پێنج هەوڵی کوشتن بوونەتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان: ئەحمەد شەرع و دوو وەزیری ڕووبەڕووی پێنج هەوڵی کوشتن بوونەتەوە
کورتە

نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێکدا چەندین هەوڵی کوشتنی سەرۆکی سووریا و وەزیرەکانی لەلایەن گرووپێکی چەکداری سەر بە داعش ئاشكرا کرد.

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری لە بەردەوامی هەوڵەکانی گرووپە تیرۆرستەکانی نێو سووریا بۆ تێکدانی سەقامگیری وڵاتەکە دەدات.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر هەڕەشەکنای زیادبوونی داعش لە سووریا، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و ئەسعەد ئەلشەیبانی، وەزیری دەرەوە و ئەنەس حەسەن خەتاب، وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە ڕووبەڕووی پێنج هەوڵی کوشتن بوونەتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە،  لە باکوری حەلەب کە قەرەباڵغترین پارێزگای ئەو وڵاتەیە و لە باشوری درعا، لەلایەن گروپێکەوە کراوەتە ئامانج کە بە سەرایای ئەنسار سوننە ناسراوە و پێشبینی دەکەن دەر بە داعش بێت.

ڕاپۆرتەکە لەلایەن ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن ئۆفیسی دژە تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادە کراوە. هیچ ڕێککەوت و وردەکارییەکی لەبارەی هەوڵەکانی تیرۆرکردنی ئەحمەد شەرع و وەزیرەکانی ئاشکرا نەکردووە، جگە لەوەی کە ئەم هەوڵانە لە ساڵی پار ئەنجامدراون.

لە ڕاپۆرتەکە نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە هەوڵەکانی کوشتن لە سووریا دەکەنەوە، کە بەڵگەی زیاتر لە بەردەوامی کاریگەری گرووپە چەکدارەکەکان لەسەر ناسەقامگیری حکومەتی نوێی سووریا دەخەنەڕوو، هاوکات ئەم "چالاکییە تیرۆرستییانە سوود لە کەلێنی ئەمنی و نادڵنیایی لە سووریا وەردەگرن."

12 شوبات 2026 09:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026