پایتەخت

داشکاندنی %20ـی کارەبا چەند مانگ دەخایەنێت؟

داشکاندنی %20ـی کارەبا چەند مانگ دەخایەنێت؟
کورتە

دوای بڕیارە گرنگەکەی سەرۆکوەزیران سەبارەت بە داشکاندنی نرخی کارەبا بۆ هاوبەشان، پایتەخت میدیا وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ ئاشکرا دەکات.

 

سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پرۆژەی 'ئی پسوولە'، بڕیاری داشکاندنی 20%ـی بۆ پارەی کارەبا دەرکرد.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەردەلان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەو کەسانەیە لە ڕێگەی 'ئی پسوولە' پارەی کارەبا دەدەن، هاوکات تەنیا بۆ هاوبەشانی ماڵانە نەک شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان.

 

 بەگووتەی ئەردەلان دۆسکی، داشکاندنەکە لە 10ـی 2ـی 2026 دەستپێدەکات تاوەکو 10ـی 3ـی 2026 بەردەوام دەبێت.

 

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا لە وەڵامی پرسیاری ماوەی داشکاندەکە دەڵێت: "بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بەردەوام دەبێت".

 

پڕۆژەی 'ئی پسوولە' بۆ پێدانی پسوولە حکومییەکان بە شێوەی دیجیتاڵی و سەرەتا بە پسووڵەی کارەبا دەست پێدەکات، بە شێوەی 24 كاتژمێریی بەبێ ئەوەی پێویست بە سەردانکردنی فەرمانگە حکومییەکان و نۆرەگرتن بکات، هەروەها بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکە بێبەرامبەرە و هاووڵاتی هیچ تێچوویەکی زیاد نادات.

11 شوبات 2026 22:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026