کاروان گەزنەیی: ڕێککەوتن نەکراوە و ڕەتی دەکەینەوە
گوتەبێژی یەکێتیی لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتیی ڕوونکردنەوە دەدات
گوتەبێژی یەکێتیی لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتیی ڕوونکردنەوە دەدات و ڕێککەوتن ڕەت دەکاتەوە.
کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و یەکێتیی لەسەر پرسە هەنووکەییەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بووە و ئەرێنی بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆبوونەوە، تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم بووە.
کاروان گەزنەیی سەبارەت بە هەواڵی ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکان گووتی: "ئێمە بە فەرمی و سەرلەبەری ئەم دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە و هەر رێککەوتنێک ئەنجامبدرێت لەنێوان هەردوولا بەفەرمیی بۆرایگشتی بڵاوی دەکەینەوە".
ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندبوو، ئەگەر پارتی و یەکێتیی ڕێکنەکەون ئەوا بە دوو کاندیدی جیاواز بەشداری دەکەن.