پایتەخت

تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ پایتەخت: هەڵەی چاپ لە پسوولەکان نەبووە

تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ پایتەخت: هەڵەی چاپ لە پسوولەکان نەبووە
کورتە

دوای بڵابوونەوەی دەنگۆی هەڵەی چاپ لە پسوولەکانی مانگی 1، تیمی پڕۆژەی ڕووناکی ڕەتی دەکەنەوە

 

کەمێک لەمەوبەر تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهیچ شێوەیەک هەڵەی چاپ لە پسوولەی هاووڵاتییان ڕووینەداوە و پسوولە بە دیجیتاڵی سەرەتا بەردەستی هاوبەشانی کارەبا دەبێت.

 

تیمی پڕۆژەی ڕووناکی جەختی لەوەکردەوە، ئەم دەنگۆیانەی کە پارەی کارەبا بە ملیار دینار بۆ هاووڵاتییان هاتووەتەوە دوورە لە راستی و ڕەتی دەکەنەوە.

 

پێشووتر وەزارەتی کارەبا بڵاویکردبوویەوە، لە وەرزی زستان خواستی بەکارهێنانی کارەبا زیادی کردووە و هەر بۆیە پارەی زیاتریش بۆ هاوبەشان هاتووەتەوە.

 

دوێنێ سێشەممە سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی لەکاتی بەڕێوەچوونی ڕێوەرسمی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی 'ئی پسوولە' بڕیاریدا، هەر هاووڵاتییەک لە رێگەی 'ئی پسوولە' پارەی کارەبا بدەن ئەوا داشکاندنی %20ـیان بۆ دەکرێت.

11 شوبات 2026 21:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026