عەلی مام بەکر دەستگیرکرا
ئاسایشی هەولێر عەلی مام بەکر، باوکی سارا و خەندەی هونەرمەند بە تۆمەتی تێکدانی بەها کۆمەڵایەتییەکان دەسگیرکرد
دوای ئەوەی باوکی سارا وخەندەی هونەرمەند کێشە کۆمەڵایەتییەکانی لەگەڵ خێزانەکەی بڵاودەکردەوە، ئاسایشی هەولێر هەستا بە دەستگیرکردنی عەلی مام بەکر.
کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تیک تۆکچی (علی مام بەکر) یان بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تێکدانی بەها کومەڵاتیەکان دەستگیرکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر، بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەکانی عەلی مام بەکر ناڕازەی هاووڵاتییانی لێکەوتووەتەوە.