پایتەخت

مەسرور بارزانی: دەستکاریکردنی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکەینەوە

مەسرور بارزانی: دەستکاریکردنی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکەینەوە
کورتە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات پابەند بن بە ڕێژەی دانیشتووان

سەرۆکوەزیران هەرێمی کوردستان دەستکاریکردنی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش ڕەتدەکاتەوە و هەنگاوی پێویستیش دەگرێتە بەر بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکە دەگرنە بەر.

 

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.

 

کەمێک لەمەبەر سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە، لە سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بە 14.1 % دەستنیشان کراوە، بەڵام وەزارەتی پلاندانانی فیدڕاڵ لە دەرەوەی ئەو بڕیارەکانی حکومەتی فیدراڵ و پێچەوانەی ڕێكکەوتنی هاوبەشی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ، ڕەفتاری لەگەڵ دەرئەنجامی فەرمی سەرژمێرییەکە کردووە.

 

مەسرور بارزانی جەخت لەوەدەکاتەوە، دەستکاریکردنی ڕێژەی دانیشتووان کاریگەریی نەرێنیی دەبێت لەسەر شایستەکانی هەرێمی کوردستان و پێویستی بە ڕێکاری بە پەلە هەیە بۆ ڕاستکردنەوەی. 

 

ئەنجومەنی وەزیران دەستکاریکردنی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵەوە ڕەت دەکاتەوە و هەنگاوی پێویستیش دەگرێتە بەر بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵە و دەستکاریکردنەکان.

 

سەرۆکوەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات پابەند بێت، بە ڕێککەوتنە هاوبەشەکان و ئەنجامی فەرمی ڕاگەیەنراوی سەرژمێرییەکە کە ڕێژەی هەرێمی کوردستان %14.1.

11 شوبات 2026 17:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026