سبەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار ئەنجام نادرێت
پارتی و یەکێتیی نەگەیشتوونە ئەنجام بۆ کاندیدێکی هاوبەش لە پۆستی سەرۆککۆمار
پارتی و یەکێتیی نەگەیشتوونە ئەنجام بۆ کاندیدێکی هاوبەش، هاوکات دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆمار ئەنجام نادرێت.
کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام کۆتایی هات، لە کۆبوونەوەکە دا گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی کابینەی دەیەم کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت، بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سبەی دانیشتنەکە ئەنجام نادرێت و بڕیارە ڕۆژی یەکشەمممەی داهاتوو بکرێت.