پایتەخت

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
کورتە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ دەستنیشانکردنی بەشەبوودجەی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێری دانیشتووان و زیندانیانی سیاسی کۆدەبێتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و لەسەر سێ بابەتی گرینگ کۆدەبێتەوە، لەوانیش وەک زیندانیانی سیاسی و دیاریکردنی بەشەبودجەی هەرێم.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، کە بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێوەدەچێت، تێیدا لە تەوەرەی یەکەم بۆ پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە ئەنجامی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق، کە لە رۆژانی 20 و 21ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2024 ئەنجام درا، تاوتوێ ئەم بابەتە دەکات. ئەمەش مەبەستی دەستنیشانکردنی بەشەبوودجەی هەرێمی کوردستان، هاوکات سەرەڕای جەختکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی پێشوەختەی نێوان هەردوو حکومەت بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ.

لە تەوەرەی دووەمدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندکردنی کۆنووسی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق لە رێکەوتی 27ـی تشرینی دووەمی ،2025 کە لەنێوان هەردوولا ئیمزاکرا، لەبەر رۆشنایی رەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (5423) لە 12ـی تشرینی دووەمی 2024 تایبەت بە یەکخستن و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیان و گیراوانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بۆ دەزگای ناوبراو پشتبەست بە ماددەی (132)ی دەستوور و یاسای ژمارە (10)ی ساڵی 2025.

تەوەرەی سێیەم و کۆتایی تایبەت دەبێت بە بڕیاردان لەسەر پێشنیازی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی تایبەت بە پارەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان، کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵییەوە دابین دەکرێت، لە چوارچێوەی خەرجیی (النفقات الحاکمة) و چارەسەرکردنی پارەی کەڵەکەبووی پێشوو بۆ ساڵانی (2004-2022) گفتوگۆ دەکرێت.

11 شوبات 2026 09:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026