هەر کەسێک نەمام نەچێنێت مامەڵەکانی ڕادەگیرێت
لە نوێترین بڕیاری سەرۆکایەتی شارەوانی قەڵادزێ هاووڵاتییان پابەند دەکرێن بە چاندنی نەمام لەبەردەم ماڵەکانیان
لە نوێترین بڕیاری سەرۆکایەتی شارەوانی قەڵادزێ هاووڵاتییان پابەند دەکرێن بە چاندنی نەمام لەبەردەم ماڵەکانیان، سەرۆکی شارەوانی هۆکارەکەی بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات.
سەرۆکایەتی شارەوانی قەڵادزێ هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، لەمەودوا پێش ئەوەی سەردانی شارەوانی بکرێت بۆ ڕایی کرنی مامەڵەکانی (هاوبەشی ئاو، هاوبەشی کارەبا، هاوبەشی ئاوەڕۆ)، مەرجە 2 نەمام لەبەردەم خانووەکەی بچێنێت ئەگەر خانووەکەی لەناو کۆڵان دابوو، ئەگەریش خانووەکەی ڕوکن بوو مەرجە4 بچێنێت پێش ئەوەی سەردانی شارەوانی بکات.
کەمێک لەمەوبەر بەختیار ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هەر کەسێک پابەندی بڕیارەکە نەبێت ئەوا مامەڵەکانیان دەوەستێت.
سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ هۆکاری بڕیارەکە ئاشکرا دەکات، لە پێناو زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە قەزاکە و نەهێشتنی زیادەڕەویی لەسەر شۆستەکان.
بەگووتەی بەختیار ئەحمەد، لەلایەن لیژنەکانەوە چاودێری هاووڵاتییان دەکرێت لە پابەند بوون و نەبوونیان و سەردانی ماڵەکانیان دەکرێت.