میران بەکر ناوی ئەو کەسانەی هەڵیانکووتایە سەر ماڵەکەی ئاشکرا دەکات
میران بەکر ناوی ژمارەیە لە لیژنەیەکی یەکێتیی کە بەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکووتایە سەر ماڵەکەی ئاشکرا دەکات
میران بەکر ناوی ژمارەیە لە لیژنەیەکی یەکێتیی کە بەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکووتایە سەر ماڵەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "هیچ فەرمانێکی دادوەریان پێ نەبووە".
کەمێک لەمەوبەر میران بەکر، سکرتێری پێشووی ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لیژنەیەکی یەکێتیی ناو سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دەستگیرکردنی هەڵیانکووتا سەر ماڵەکەی.
میران بەکر ئاماژەی بەوە کرد، لیژنەکە بە فەرمانی دەرەوەی وەزارەت و بێ ئاگاداری وەزیری پێشمەرگە و هیچ فەرمانێکی دادوەر هاتبوونە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی میران بەکر هاتووە، ناوی ئەو کەسانەی لە لێژنەکەی یەکێتیی بوون پێک هاتبوون لە:
ـ عەمید شێرزاد عەبدوڵڵا مام جەواز، سەرۆکی لیژنە.
ـ عەمید سیروان ئەوڕەحمان نەوڕۆڵی، ئەندامی لیژنە.
ـ موقەدەم عەبدولعەزیز یونس، جێگری ئینزیباتی عەسکەری.
ـ موقەدەم سامی هەواڵگری، ئەندامی لیژنە.
ـ نەقیب پێشڕەو بەرهەم، سریەی ئینزیباتی عەسکەری.
ـ ژمارەیەک لە پێشمەرگەی پلەدار و بە ئۆتۆمبێلی سەربازی ژمارە 611 و فۆرد و مێکزەمینی شەڕ.
میران بەکر دووپاتی کردەوە، سەرەڕای ئەوەی بۆ دووجار چووەتە بەردەم لیژنەکە و تۆمەتەکانی ڕەتکردووەتەوە، کەچی وەک ئەوەی هاتوووین، تیرۆریستێک بگرن.