پایتەخت

وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتی دەکاتەوە پارەی کەمی ناردبێت

وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتی دەکاتەوە پارەی کەمی ناردبێت
کورتە

وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی دەداتەوە

 

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەخنەی تووندی لە کورتهێنانی تەمویلی مووچەی مانگی 1 فەرمانبەران گرت، وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی دەداتەوە.

 

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە کەمی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران دووپاتی دەکاتەوە، هەر بڕە پارەیەکی زیادە یان جیاوازیی موچەی مانگەکانی رابردوو، لە ئێستادا خەرج ناکرێت چونکە پێویستی بە یاسای بودجە هەیە؛ بڕیارە ئەو کورتهێنان و جیاوازییانە لە ناو بودجەی ساڵی 2026دا جێگیر بکرێن و خەرج بکرێن.

 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە، لە تەمویلی مووچەی مانگی 1 کورتهێنان هەیە و بڕەکەی( 36,360,864,000) ملیار دینارە.

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هاتووە، حکومەت پابەندە بە دابینکردنی مووچەی تەواوی هاووڵاتییان لە سەرانسەری وڵات، بەڵام دەبێت هەموو هەنگاوەکان لە چوارچێوەی یاسا و دەسەڵاتە کارگێڕییەکاندا بن.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، زیاتر لە 8 هەزار خانەنشینی هەرێمی کوردستان دەبوایە لە مانگی 1 چەند مووچەیان بەیەکەوە وەرگرتبا، بەڵام بەهۆی کورتهێنان لە پارەکە لەبەغداوە تەنیا یەک مووچەیان بۆ هاتووە.

10 شوبات 2026 21:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026