پایتەخت

تەمویلی مووچەی مانگی 1 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

تەمویلی مووچەی مانگی 1 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی
کورتە

مووچەی مانگی 1 گەیشت و لیستی مووجە بڵاودەکرێتەوە

وەزارەتی فیدراڵ بە کەموکوڕتی تەمویلی مووچەی مانگی 1ـی مووچەخۆرانی هەرێمی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم و خانەنشینان تەنیا یەک مووچە وەردەگرن.

 

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕی 931,257,000,000)) ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی 1 فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

 

وەزارەتی دارایی سەبارەت بە بڕینی ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی 1 لە بەغداوە ئاماژەی بەوە کرد، بڕی 36,360,864,000)) ملیار دیناری لەکۆی تەمویلی مووچە نەناردووە.

 

وەزارەتی دارایی فیدراڵ مانگانە بڕی 942,845,000,000)) تەمویلی هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم دەکات.

 

وەزارەتی دارایی هۆکاری بڕینەکە ئاشکرا دەکات، ئەو خانەنشینانەی کە لە مانگی 1 داخڵی لیستی مووچە کرابونەوەو پێویست بوو چەند مووچەیەک پێکەوە وەرگرن، لەبەغداوە تەنیا یەک مووچەیان بۆ هاتووە کە مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵە.

 

سەبارەت بە چارەسەکردنی کێشەی خانەنشینان وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق خەرجکردنەوەی ئەو شایستانە لە نزیکترین کاتدا دەبێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، زیاتر لە 8 هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی لە ساڵی ڕابردوو خانەنشین کراون و دوای پەسەندکردن و تەواوکردنی دۆسیەکانیان لە مانگی 1 داخڵی لیستی مووچە کراون.

10 شوبات 2026 19:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026