پایتەخت

د.عەلی قەرەداغی: من لەگەڵ هەسەدە نیم و بەڵکو دژی ئایدۆلۆژیاکانیانم

د.عەلی قەرەداغی: من لەگەڵ هەسەدە نیم و بەڵکو دژی ئایدۆلۆژیاکانیانم
کورتە

د.عەلی قەرەداغی: فیکرم بە هیچ عەقیدەیەکی فاسد و ئایدیۆلۆژیای هیچ پارتێکی عەلمانی پیس نەکردووە

سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان لەسەر چەند پرسیارێک لەبارەی گەلی کورد و هێزەکانی سووریای دیموکرات وەڵامی تووند دەداتەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە د.عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە پەرەی فەرمی خۆی 'ئێکس' بڵاویکردەوە: "موسڵمانم، کوڕی ئەم ئایینەم، لە فەزڵی خودای گەورەیە کە فیکرم بە هیچ عەقیدەیەکی فاسد و ئایدیۆلۆژیای هیچ پارتێکی عەلمانی پیس نەکردووە".

 

د.عەلی قەرەداغی لەسەر هەڵوێستی بەرامبەر پارتە خاوەن ئایدیۆلۆژیا عەلمانییەکان دەڵێت: "من لەگەڵ هەسەدە، حیزبی کۆمۆنیست، بەعسی سۆشیالیست و هاوشێوەکانیان نیم، بەڵکو دژی ئایدیۆلۆژیاکانیانم کە لەگەڵ ئاییندا دەیکەن بە شەڕ، یان پەراوێزی دەخەن، یان دژایەتی دەکەن".

 

سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان دووپاتی کردەوە، زیاتر لە 40 ساڵە لەگەڵ گەلی کورد وەستاوە، لە رووی فریاگوزاری، پەروەردە، گەشەپێدان، بەرگریکردن لە مافەکان و رەتکردنەوەی پەراوێزخستن و ستەم.

 

د.عەلی قەرەداغی جەختی لەوەکردەوە: "پشتگیریم بۆ گەلی کورد هەرگیز مەرجدار نەبووە بە حیزبێک، و نەبەستراوەتەوە بە ئاڵایەکی ئایدیۆلۆژییەوە، بەڵکو لایەنگری بووە بۆ مرۆڤ و بە پاڵنەری ئیمان و بەپێی ئایەتەکانی قورئان بووە".

 

لە ماوەکانی ڕابردوودا لە ساتەوەختی شەڕی نێوان هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) د.عەلی قەرەداغی ئاماژەی بەوەدا، کە بەتووندی پشتگیری بڕیارەکەی ئەحمەد شەرع دەکات سەبارەت بە فەتوای ئەوقافی سووریا لەسەر جیهاد دژی کورد.

10 شوبات 2026 18:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026