پیاوێکی ڕۆژهەڵاتی لە ڕێگەی پایتەختەوە داوای گەڕاندنەوەی کەلوپەلەکانی دەکات
پیاوێکی بەتەمەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پایتەخت میدیای کردووە بە ماڵی خۆی
پیاوێکی بەتەمەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پایتەخت میدیای کردووە بە ماڵی خۆی، دەیەوێت دەنگۆی خۆی لە ڕێگەی پایتەخت بگاتە خەڵک و داوای گەڕاندنەوەی کەلوپەلەکانی دەکات.
کەمێک لەمەوبەر کەیفی هەرکی، پەیامنێری پایتەخت چاوپێکەوتنی لەگەڵ مام عەبدوڵڵا بۆ دۆزینەوەی کەلوپەلەکانی کرد.
مام عەبدوڵڵا، پیاوێکی بەتەمەنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ماوەی 24 ڕۆژە هاتووەتە شاری هەولێر، تاوەکو کەلوپەلەکانی لە ناحیەی کەسنەزان ساغ بکاتەوە.
مام عەبدوڵڵا ساتی ونکردنی کەلوپەلەکانی بۆ پایتەخت میدیا دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "لەکاتی تەواو بوونی کارەکەم لە ماڵێکی کەسنەزان کەلوپەلەکانم لە ماڵێک دا و پێم گووت سبەی دێمەوە، ئێستاکەش شوێنی ئەو ماڵەم بیر نایەتەوە".
ئەو پیاوە بەتەمەنە لە ڕێگەی پایتەخت داوا لە خەڵک دەکات، کەلوپەلەکانی بۆ بدۆزرێتەوە و سبەی بگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
دەزگای پایتەخت میدیا داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکان و هاووڵاتییان دەکات، هاوکاری مام عەبدوڵڵا بۆ دۆزینەوەی کەلوپەلەکانی بکەن.