پایتەخت

مەزڵووم عەبدی: دەروازەی سێمالکا وەک خۆی دەمێنێتەوە

مەزڵووم عەبدی: دەروازەی سێمالکا وەک خۆی دەمێنێتەوە
کورتە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات چەند پەیامێکی گرینگ بڵاودەکاتەوە

دەروازەی سێمالکا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە ڕەوانەکردنی هاوکارییەکانی باشووری کوردستان بۆ ڕۆژئاڤا هەبوو، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات چارەنووسی دەروازەکە ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ خەڵکی حەسەکە و ئاوارەکانی ناوچەکانی سەرێکانی و عەفرین رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنی نوێ لەگەڵ حکوومەتی کاتی، دامەزراوەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە چوارچێوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا تێکەڵ دەکرێن.

 

مەزڵووم عەبدی لە کۆبوونەوەکەدا دڵنیایی بە ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکان دەدات،  کە مافەکانیان دەپارێزرێت، تەواوی ئەو دامەزراوانەی ئێستا سەر بە بەڕێوەبەریی خۆسەرن، لە کارەکانیان بەردەوام دەبن. 

 

فەرماندەی گشتیی هەسەدە سەبارەت بە دەروازەی سێمالکا  گووتی: "دەروازەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام ئۆفیسێکی تایبەت بە حکومەتی کاتی لێ دەکرێتەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی کاروباری دەروازەی سێمالکا".

 

دەروازەی سێمالکا  دەکەوێتە سنووریی نێوان رۆژئاڤا، باشوور و باکووری کوردستان، دەروازەیەکی سەرەکیی نێوان رۆژئاوا و باشووری کوردستانە، جگە لە هاتووچۆی هاووڵاتییان و شاندە نێوخۆیی و بیانییەکان، بۆ مەبەستی بازرگانیش بەکاردێت.

09 شوبات 2026 20:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026