پایتەخت

پەردەی کەعبە لە ماڵەکەی ئێپستین ڕاخراوە

پەردەی کەعبە لە ماڵەکەی ئێپستین ڕاخراوە
کورتە

وێنەیەکی پەردەی کەعبەی پیرۆز لە ماڵی جێفری ئیپستین بڵاوکرایەوە

دوای ئەوەی لە لەلایەن ژنە بازرگانێکی سعودییە پارچەیەک لە پەردەی کەعبە پێشکەشی جێفری ئیپستین کرا، وێنەیەکی پەردەکە لە ماڵی جێفری ئیپستین بڵاوکرایەوە.

 

عەزیزە ئەحمەدی، ژنە بازرگانێکی سعودییە، لە ساڵی 2017 پارچەیەک لە پەردەی کەعبە وەکو دیاری بۆ جێفری ئیپستین دەنێرێت، لە نامەیەکیدا بۆ 'جێفری ئیپستین' دەڵێت: نزیکەی 10 ملیۆن موسوڵمانی سوونە و شیعە دەستیان لەو پەردەیە داوە.

 

بەگوێرەی وێنەیەک لە دوایین دۆسیەی وەزارەتی دادی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە، دەبینرێت کە پارچەیەک لە قوماشەکەی کەعبە لە ماڵەکەی جێفری ئیپستین لەسەر زەوی داندراوە، سوڵتان ئەحمەد بن سەلیم، بازرگانی ئیماراتی لەگەڵ جێفری ئیپستین سەیری پەردەکە دەکەن.

 

لە ئیمێلێکدا پێشکەشکردنی پەردەی کەعبە لەلایەن عەزیزە ئەحمەدی پشتڕاست دەکاتەوە، 3 پارچە کیسوا لە مەککەوە بۆ ئەمریکا لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی ئیماراتەوە گەیەندرایە ئیپستین.

09 شوبات 2026 20:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026