پایتەخت

جەمال کۆچەر: ئەستەمە ڕۆژی پێنجشەممە هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆمار بکرێت

جەمال کۆچەر: ئەستەمە ڕۆژی پێنجشەممە هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆمار بکرێت
کورتە

چارەنووسی کۆبوونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار چی دەبێت؟ پایتەخت ئاشکرای دەکات

ماوەی زیاتر لەمانگێکە، کێشەی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکوەزیران بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێ، بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت.

 

ئەمڕۆ دووشەممە جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەستەمە ڕۆژی پێنجشەممە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجام بدرێت.

 

جەمال کۆچەر باسی لەوەکرد، تاوەکو لایەنە شیعەکان کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلانەکەنەوە هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار ناکرێت.

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هەرکاتێک یەکێتیی و پارتی ڕێککبکەون ئەوا فشاریش لەسەر لایەنە شیعەکان دروست دەبێت.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت، ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتیی بۆ ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بەڕێوەدەچێت.

 

جەمال کۆچەر جەختی لەوە کردەوە، هەر کاتێک لایەنە شیعەکان و پارتی و یەکێتیی ڕێکبکەون دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتدەکاتەوە و ئاماژە بە هاوکاری نەکردنی عێراق دەکات.

 

لەلایەکی دیکەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەسەر کاندیدبوونی نووری مالیکی سوورە و دەیەویت جارێکی دیکە پۆستەکە وەربگرێتەوە.

 

هاوکات تاوەکو ئێستاش یەکێتی و پارتی لە دوای کۆبوونەوەکانیان نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن.

09 شوبات 2026 18:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026