پایتەخت

لەگەڵ گەیشتنی پارە مووچەی مانگی 1 دابەش دەکرێت

 لەگەڵ گەیشتنی پارە مووچەی مانگی 1 دابەش دەکرێت
کورتە

ئەمڕۆ 9-2-2026 وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم کرد و ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق، وادەی ناردنەکەی ئاشکرا دەکات.

وەزارەتی دارایی فیدراڵ، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 1ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد، پایتەخت وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە 5ـی 2ـی 2026، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی کوردستانی بۆ بەغدا ڕەوانە کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە سروە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای راگەیاند، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 1ـی فەرمانبەرانی هەرێم داوە.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە رۆژی 27ـی 1ـی 2026، لیستی مووچەی مانگی 1ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رەوانەی بەغدا کرد.

سروە محەممەد سەبارەت بە وادەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاماژەی بەوەدا، سبەی مووچە تەمویلی لقی هەولێر بانکی ناوەندی عێراق دەکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان پایتەخت میدیا، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە لە بەغداوە ڕاستەوخۆ فەرمانبەران لە ڕێگەی 'هەژماری من'ەوە مووچەکانیان وەردەگرن، ڕۆژی دواتر تەواوی فەرمانبەرانی دیکە مووچەکانیان وەردەگرن.

09 شوبات 2026 17:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026