فەرمانگەی میدیا و زانیاری: یەک دۆلار لە عێراق وەربگرین دەبێت 26 دۆلاریان بدەینەوە
فهرمانگهی میدیا و زانیاری دهڵێت، بەگوێرەی یاسای بودجەی سێ ساڵهی عێراق، لە کۆی ئەو قەرزانەی عێراق وەریدەگرێت، هەرێمی کوردستان تەنیا 62 ملیار دینار وەردەگرێت، بەڵام 1.5 تریلیۆن دینار دەداتەوە قەرزەکانی عێراق.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری چەندین زانیاری لەسەر بودجەی گشتیی عێراق و دۆسیەی قەرز ئاشکرا دەکات، لەگەڵیدا کەمتەرخەمی حکومەتی فیدراڵ لە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەداتە بەر باس.
ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، داتا داراییەکانی بودجەی گشتیی عێراق لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا (2005-2025)، بوونی هەڵەیەکی گەورە و سیستماتیک دەسەلمێنن، کە ئامانج لێی کەمکردنەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە، حکومەتی فیدراڵی عێراق لە ڕێگەی فراوانکردنی بێ پێشینەی شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی لە مافێکی جێگیرەوە بۆ تەنها ژمارەیەک لەسەر کاغەز گۆڕیوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەخت لەوەدەکاتەوە، هەرێمی کوردستان ساڵانە بە بڕی 8.7 ترلیۆن دینار لە پشکی خۆی، بەشدارە لە دابینکردنی ئەو خەرجییانەدا.
سەبارەت بە وەرگرتنی قەرز فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەکرد، بۆ هەر یەک دۆلار کە وەک قەرز وەریدەگرێت، بڕی 26 دۆلار بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە دەدات کە حکومەتی فیدراڵ.
لە درێژی ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هاتووە، پشکی هەرێم دەبێت لەسەر بنەمای (پێداویستی و ڕێژەی دانیشتووان) بێت، نەک لەسەر بنەمای ئەوەی وەزارەتەکانی بەغدا چەند پارە خەرج دەکەن، هەر بۆیە هەر کاتێک پڕۆژەیەک لە عێراق پەکی بکەوێت، پشکی هەرێمیش بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کەم بێتەوە.