پایتەخت

خالید میشعەل: ئیسرائیل دەوڵەتی سووریای ناوێت تەنیا كورد و درووز و عەلەوییەكانی دەوێت

خالید میشعەل: ئیسرائیل دەوڵەتی سووریای ناوێت تەنیا كورد و درووز و عەلەوییەكانی دەوێت
کورتە

خالید میشعەل، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، ئیسرائیل بە تێکدەری کۆمەڵگەی سووری و جینۆساید دژ بە خەڵکی فەڵەستین تۆمەتبار دەکات.

سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین هۆشداری بە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ تێکدانی پێکهاتەی كۆمەڵگەی سووری دەدات و دەڵێت: "ئیسرائیل سووننەکانی ناوێت."

خالید میشعەل، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین لە كۆڕبەندی كەناڵی "ئەلجەزیرە"، كە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: "ئیسرائیل دەوڵەتی سوریای ناوێت كوردەكان و درووزەكان و عەلەوییەكانی دەوێت، ئەوەی دەمێنێتەوە لە سووریا بە دەوڵەتی نازانن بەڵكو بە هەرێمێكی سوننی دادەنێن."

خالید میشعەل لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە دژایەتی کردنی دەسەڵاتی نوێی سووریای لەلایەن ئیسرائیلەوە کرد و ڕایگەیاند، لەگەڵ هەنگاونانی دەسەڵاتى نوێ‌ لە سووریا بەرەپێشەوە، ئیسرائیل دەستیكرد بە دوژمنایەتی كردنی، نەك تەنیا لە سنوورەكانی و جەبەل شێخ و گوندەواری دیمەشق و دامالێنی چەک لە دیمەشقەوە تا دەگاتە سنووری فەلەستینی داگیركراو، بەڵكو دەیانەوێت پێككهاتەی كۆمەڵگەی سووری تێكبدەن.

سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەلەستین لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستەسەر هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ چەک داماڵینی حەماس و گووتی: "ئەم هەوڵانە بۆ ئەوەیە فەلەستینییەکان بێ بەرگری بکەن لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل." ناوبراو ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی چەکی فەلەستینییەکان دەدات بۆ پڕچەککردنی میلیشیاکان و دروستکردنی ئاژاوە و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و جینۆساید.

09 شوبات 2026 10:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026