پایتەخت

وەزارەتی کارەبا لەسەر نرخی پڕۆژەی ڕووناکی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی کارەبا لەسەر نرخی پڕۆژەی ڕووناکی ڕوونکردنەوە دەدات
کورتە

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

دوای ئەوەی بەشێک لە هاووڵاتییان پارەی زیاتریان بۆ هاتەوە و نارەزایەتییان دەربڕی، وەزارەتی کارەبا جەخت لە هەمان نرخی پێشوو دەکاتەوە.

 

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە، نرخی کارەبا هەمان نرخە کە بە ڕێگای یاسایی پەسەندکراوە و لەڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، نرخەکانیش دیاریکراوە بۆ یەک مانگ هەژمار دەکرێت.

 

وەزارەتی کارەبا سەبارەت بەکرێی کارەبای مانگی 1 باس لەوەدەکات، مانگی ڕابردوو بەهۆی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما زۆرێک لە هاوبەشان بڕی کارەبای زیادیان بەکارهێناوە، بۆیە کرێی کارەبا زیاتر بۆیان هاتۆتەوە، ئەگەر هەر گرفتێکیش بۆ هەر هاوبەشێک دروست بووبێت، ئەوا لە فەرمانگەکانی فرۆشتنی کارەبا، تیمی تایبەت چارەسەری گرفتەکە دەکەن.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە، ئومێدەوارن هاوبەشانی کارەبا بەپێی پێویست کارەبا بەکار بهێنن تاوەکو نەبێتە بارگرانی لەسەریان.

08 شوبات 2026 22:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026