پایتەخت

زیان لێکەوتووانی شێخان داوای قەرەبووی لافاو دەکەن

زیان لێکەوتووانی شێخان داوای قەرەبووی لافاو دەکەن
کورتە

هاوشێوەی چەمچەماڵ قەزای شێخان داوای قەرەبووی لافاو دەکەن

 

لەکاتی خەودا ژمارەیەک ماڵی هاووڵاتییان پڕ بووە لە ئاو، هاوشێوەی چەمچەماڵ قەزای شێخان داوای قەرەبووی لافاو دەکەن.

 

نزیکەی کاتژمێر 4:00ـی بەیانی 20 ماڵ لە گەڕەکەی سەرهەڵدان لافاو بردوونی، بەجۆرێک هیچ کەلوپەلێکیان بۆ دەرنەچووە و نزیکەی 15 ئۆتۆمبێل لەکار کەوتوون.

 

خاتوونێکی دانیشتووی گەڕەکی سەرهەڵدان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بە دەنگی تەقەکردن خەبەریان بووەتەوە و ماڵەکەیان پڕ بووە لە ئاو.

 

دانیشتوویەکی دیکەی گەڕەکەی سەرهەڵدان هۆکاری لافاوەکە بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات، نزیکەی 30 سانتیم ئاو هاتووەتە نێو ماڵەکانیان و هۆکارەکەی بۆ پڕۆژەی ئاوی زێراب دەگەڕێنێتەوە.

 

ئیسماعیل هەرکی، پەیامنێری پایتەخت بەدواداچوونی بۆ لافاوەکەی قەزای شێخان کردووە و دەرکەوتووە، دانیشتوانی ئەم گەڕەکە داوای قەرەبوو لە حکومەتی فیدراڵ دەکەن.

 

ڕۆژی 9ـی 12ـی 2025، لافاو چەندین گەڕەکی قەزای چەمچەماڵی گرتەوە و بەم هۆیەوە زیاتر لە 600 ماڵ، دووکان و کۆگا زیانیان بەرکەوتووە و 4 کەسیش گیانیان لەدەستدا، دوابەدوای لافاوەکە بڕی زیاتر لە 14 ملیار بۆ زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکرایەوە.

 

قەزای شێخان یەکێکە لە قەزاکانی سەربە پارێزگای دهۆک، بەڵام لە ڕووی کارگێڕییەوە پاریزگای نەینەوا بەرێوەی دەبات

08 شوبات 2026 22:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026