پایتەخت

دوای بەدواداچوونەکەی پایتەخت پارێزگاری هەولێر سزای چەندین شوێن دەدات

دوای بەدواداچوونەکەی پایتەخت پارێزگاری هەولێر سزای چەندین شوێن دەدات
کورتە

پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شارەوانی، دوای بەدواداچوونەکەی پایتەخت هاتنە سەر هێڵ

 

پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شارەوانی، دوای بەدواداچوونەکەی پایتەخت لەسەر وەرگرتنی کرێی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەبەردەم چێشتخانە و کافتریاکان هاتنە سەر هێڵ.

 

دوێنێ شەممە کەیفی هەرکی، پەیامنێری پایتەخت بەدواداچوونی بۆ وەرگرتنی پارەی کڕێی ئۆتۆمبێل لەبەردەم ژمارەیەک چێشتخانە لەسەر شەقامی 40 مەتری شاری هەولێر بۆی دەرکەوت، کە بەشێکیان بڕی 5 هەزار وەردەگرن، هەروەها لە شوێنی (ڤی ئای پی) بڕی 10 هەزار لەبەرامبەر وەستانی ئۆتۆمبێلەکانیان وەردەگرێت.

 

دوای ئەم بەدواداچوونە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هەر دوکان، چێشتخانە و کافتریاکان شەقامی گشتی بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان بەکار دەهێنن و لەبەرامبەردا پارەیان لێ وەردەگرن ڕێگە پێدراو نییە و سزا دەدرێن.

 

لەلایەکی دیکەوە کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهیچ شێوەیەک بەکارهێنانی شەقامی گشتی بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل ڕێگەپێدراو نییە، لەسەر ئەم بابەتە چەندین جار ژمارەیەک چێشتخانە و کافتریایان ئاگادار کردووەتەوە.

 

کارزان هادی باسی لەوەکرد، چێشتخانەکان دەڵێن بێ بەرامبەر شوێنەکان بە شۆفێران دەدەن و ئەوان خۆیان پارە دەدەن.

 

وەرگرتنی پارەیەکی زۆر لە شۆفێران لەبەرامبەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەقامی گشتی و بەتایبەت لەبەردەم چێشتخانەکان نیگەرانییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە.

08 شوبات 2026 21:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026