پایتەخت

سەرۆک بارزانی و تۆم بارک بە تەلەفۆن قسەیان کرد

سەرۆک بارزانی و تۆم بارک بە تەلەفۆن قسەیان کرد
کورتە

سەرۆک بارزانی و تۆم بارک لەسەر بارودۆخی ئێستای سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

سەرۆک بارزانی و تۆم باراک لەسەر بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە گۆڕانكارییەكانی سووریا قسەیان کرد، هەردوولا دەستخۆشیان لە  لەیەكتری كرد بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراك، نوێنەری ترەمپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا.

 

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا هەردوولا هاوڕا بوون لە پێویستی بەردەوامی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێك بۆ ئەوەی ڕێگە لە پشێوی و ئاڵۆزی و شەڕ بگیرێت و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە جێگیر ببێت.

 

بارەگای بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، لە پەوەیندییەکەدا هەردوولا دەستخۆشیان لەیەكتری كرد بۆ ئەو ڕۆڵە كاریگەرەی كە لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا گێڕاویانە.

 

سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ ڕۆڵی ئەمەریكا، جەختی لە بەردەوامیی هاوپەیمانێتی نێوان گەلی كوردستان و ئەمەریكا كردووەتەوە.

08 شوبات 2026 20:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026