پایتەخت

لە نزیکترین کاتدا مووچەی مانگی 1 دەگات

لە نزیکترین کاتدا مووچەی مانگی 1 دەگات
کورتە

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم موژدەی هاتنی مووچەی مانگی 1 دەدات

نزیکەی 4 ڕۆژە وەزارەتی دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا کردووە، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی وادەی گەیشتنی مووچەی مانگی 1 و چارەنووسی هەردوو مووچەی ساڵی ڕابردوو ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بابەتی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان هۆکاری دواکەوتنی مووچە نییە، بەڵکو ناردنی ئەو بڕە پارەیە یاسایی نییە بەڵکو هەرێمی کوردستان ناچارکراوە بۆ ڕەوانەی بەغدای بکات.

 

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی باسی لەوە کرد، حکومەتی فیدراڵ هەر کاتێک بڕیاری خەرجکردنی مووچەی دابێت، ئەوان وەکو وەزارەتی دارایی لە ماوەی 24 کاتژمێر 120 ملیارەکەیان ناردووە.

 

هونەر جەمال لە وەڵامی پرسیاری کەیفی هەرکی، پەیامنێری پایتەخت سەبارەت بە چارەنووسی مووچەکانی ئەمساڵ گووتی: "لە مانگی 9 هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە، بەشێکی زۆری بیانووەکانی عێراق نەماوە، هاوکات لە %60ـی هەرێمی کوردستان خۆی پارەی مووچە دابین دەکات".

 

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی لەبارەی ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی 1 ئاشکرای دەکات، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە 120 ملیارەکەیان ڕەوانەکردووە، لە نزیکترین کاتدا مووچە دەگات.

08 شوبات 2026 18:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026