بهڕێوهبهری گشتیی دیوانی وهزارهتی ناوخۆ : نووسراوەکەی (OPVI) لەسەر وەرگرتنی پارەی هەزە ڕەتکرایەوە
وەزارەتی ناوخۆ لە بەرژەوەندی هاوولاتییان بڕیارێک هەڵدەوەشێنێتەوە
لەسەر وەرگرتنی پارە بۆ دواکەوتنی سەردانیکردن بۆ پشکنینی تەکنیکی ساڵانەی ئۆتۆمبێل، وەزارەتی ناوخۆ هاتە دەنگ و بڕیارێکی نوێێ دەرکرد.
کەمێک پێش ئێستا هێمن میرانی، بهڕێوهبهری گشتیی دیوانی وهزارهتی ناوخۆ لە پەرەی فەرمی خۆی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە نووسراوەی OPVI ڕەتکرایەوە و کاری پێناکرێت، لەگەڵ ئەوەش بۆ سەلامەتی خۆتان پێویستە ساڵانە و بەردەوام پشکنینی توندوتۆڵی بۆ ئۆتۆمبێلەکانتان بکەن.
لە نووسراوێکی کۆمپانیای (OPVI) ئاگاداری هاووڵاتییانی کردەوە، کە لە ڕێککەوتی 1ـی 3ـی 2026، هەر ئۆتۆمبێلێک لەکاتی خۆیدا سەردانی بنکەی کۆمپانیاکان نەکات بۆ پشکنینی تەکنیکی ساڵانە ئەوا کرێی لێ وەردەگرێت.