پایتەخت

وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی ناردنی هاوکارییەکانی بۆ ڕۆژئاڤا ئاشكرا کرد

وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی ناردنی هاوکارییەکانی بۆ ڕۆژئاڤا ئاشكرا کرد
کورتە

تا ئێستا ناردنی کۆمەک لە باشووری کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاڤا بەردەوامە، وەزارەتی دارایی هەرێمیش بە بڕی 500 ملیۆن دینار لەم هەڵمەتە بەشدار دەبێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 500 ملیۆن دینار پێشکەشی ڕۆژئاڤای کردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوکارییەکان ڕەوانە دەکرێت.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 5:00ـی ئێوارێ لە ڕێگای گەزنە هاوکاریەکانی کەمپینی وەزارەت بەڕێ دەکرێت بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

پێشووتر وەزارەتی دارایی بڕی 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاری  پێشکەش بە هاووڵاتییانی ڕۆژئاڤای کوردستان کرد ، لە ڕێگای لیژنەی تایبەتەوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکارییەکان کرا کە بەشێوەی ئارەزوومەندانە بووە.

08 شوبات 2026 16:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026