پایتەخت

دهۆک و زاخۆ لە فایناڵی جامی عێراق لە سلێمانی ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە

دهۆک و زاخۆ لە فایناڵی جامی عێراق لە سلێمانی ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە
کورتە

دهۆک و زاخۆ لە یاریگای نەورۆز یاریی فایناڵی جامی عێراق ئەنجام دەدەن

دوای گفتوگۆ و چەندین لێدوانی جیاواز، دواجار بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەستنیشانکردنی یاریگای یاریی کۆتایی جامی عێراق لە نێوان دهۆک و زاخۆ درا.

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق، بە فەرمی بڕیاریدا یاریی کۆتایی جامی عێراق لە نێوان دهۆک و زاخۆ لە یاریگای نەورۆز لە سلێمانی ئەمجام بدرێت.

بەپێی بڕیارەکەی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق، یاریی کۆتایی جامی عێراق لە رۆژی  هەینی داهاتوو، لە کاتژمێر 8:00ـی شەو ئەنجام دەدرێت.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، کارگێری یانەی زاخۆ ڕایگەیاندبوو ئامادە نییە لە یاریگای نەورۆز لە سلێمانی یاریی بکات، ئەمەش دوای گرژییەکانی یاریی ڕابردووی نێوان نەورۆز و زاخۆ لە خولی عێراق، کە ئەو کات بەهۆی گرژییەکان یارییەکە تەواو نەکرا و دوای چەندین رۆژ، لە هەولێر و لە یاریگای فڕانسۆ هەریری، یارییەکەیان تەواو کرد کە تەنها 10’ لە کاتی یارییەکە مابوو.

هەرچی دەربارەی دهۆک بێت، ئەو یانەیە کێشەی نییە و ئامادەیی خۆی نیشانداوە لە هەر یاریگایەک بێت، یاریی دەکات، بەڵام زاخۆ تەنها ئامادە نییە لە یاریگای نەورۆز یاریی بکات.

14 تەمموز 2025 08:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025