پایتەخت

یانەی وەرزشی هەولێر: مەسرور بارزانی هیچ کاتێک درێخی نەکردووە لە پاڵپشتی دارایی یانەکەمان

یانەی وەرزشی هەولێر: مەسرور بارزانی هیچ کاتێک درێخی نەکردووە لە پاڵپشتی دارایی یانەکەمان
کورتە

یانەی وەرزشی هەولێر چەندین دەنگۆی پاڵپشتیکردنی لایەنێکی دیاریکراو بۆ یانەکەیان ڕەتدەکاتەوە

یانەی وەرزشی هەولێر چەندین دەنگۆی پاڵپشتیکردنی لایەنێکی دیاریکراو بۆ یانەکەیان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: تەنیا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی دارای و مۆراڵی دەکات.

 

کەمێک پێش ئێستا یانەی وەرزشی هەولێر دەنگۆی هاوکاریکردنی تیپی تۆپی بالەی یانەکەیان ڕەتدەکاتەوە و باسی لەوەکرد، هیچ کاتێک مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت درێخی نەکردووە لە پاڵپشتی دارایی یانەکەیان بە درێژایی کابینەکەی جگە لە پاڵپشتی مۆراڵی یانەکەیان زۆرترین پاڵپشتی دارایی کراوە.

 

یانەی وەرزشی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی پاڵپشتی سەرۆکی حکومەت لە ئێستادا یانەکەیان لەسەر ئاستی هەموو یارییەکان و چالاکیەکان لە ریزەکانی پێشەوەیە، کە لەهەمووان زیاتر خەمخۆر و هاندەری وەرزش و وەرزش دۆستان بووە، بەبێ جیاوازی دەستی یارمەتی و پاڵپشتی بۆ هەموو یانەکانی کوردستان درێژکردووە.

 

هاوکات یانەی وەرزشی هەولێر سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکات، کە ئێستا لەسایەی حکومەتە خۆڕاگرەکەی یانەکەیان کێبرکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات.

07 شوبات 2026 23:00
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026